ئاراسته‌ى قوتابیانى زانكۆى زاخۆ به‌رامبه‌ر به به‌كوردیكردنى پرۆگرامى خوێندن و په‌یوه‌ندى به هه‌ندێ گۆڕاوه‌وه
Abstrak
ئامانجى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زانینى ئاراسته‌ى سه‌مپلێك له قوتابیانى زانكۆى زاخۆیه به‌رامبه‌ر به‌كوردیكردنى پرۆگرامى خوێندن له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندى به گۆڕاوه‌كانى ره‌گه‌ز، پسپۆرى، ته‌مه‌ن و قۆناغى خوێندن. سه‌مپلى توێژینه‌وه پێكهاتووه له (235) قوتابى زانكۆى ناوبراو كه به شێوه‌یه‌كى هه‌ڕمه‌كى هه‌ڵبژێردراون، و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توێژه‌ر هه‌ڵساوه به ئاماده‌كردنى راپرسییه‌ك كه (32) بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت، و دواى ده‌رهێنانى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى سایكۆمه‌تریك، و بۆ چاره‌سه‌رى داتاكان ئامرازى ئامارى گۆنجاوى به‌كارهێناوه. و ئه‌نجامه‌كان پیشانیانداوه ئاستێكى ئه‌رێنى له ئاراسته‌ى قوتابیانى زانكۆى زاخۆ به‌رامبه‌ر به‌كوردیكردنى پرۆگرامى خوێندن له‌و قۆناغه به‌دى ده‌كرێت، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ جیاوازییه‌كى واتادارى ئامارى له نێوان ئاراسته‌كانیان به پێى گۆڕاوه‌كانى توێژینه‌وه نه‌بوو، و له‌سایه‌ى ئه‌م ئه‌نجامانه توێژه‌ر كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده و پێشنیارى خسته‌روو.
Topik & Kata Kunci
Penulis (1)
Nasraddin Mohammed
Akses Cepat
PDF tidak tersedia langsung
Cek di sumber asli →- Tahun Terbit
- 2022
- Sumber Database
- DOAJ
- DOI
- 10.26436/hjuoz.2022.10.1.815
- Akses
- Open Access ✓