سیسته‌می په‌روه‌رده وفێركردن له ده‌وڵه‌تی ساسانی224-651 ز
Abstrak
چه‌نده‌ها هۆكار وه‌كو پاڵنه‌ر هه‌ن ڕۆڵیان هه‌بووه له‌پاڵ گرینگی دانی ده‌وڵه‌تی ساسانی به كه‌رتی په‌روه‌رده‌و فێركردن . وه‌كو ئایینی، كه ئا‌ڤێستا و وته‌كانی زه‌رده‌شت و فه‌رمایشته‌كانی پاڵپشتی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌تاكی كۆمه‌ڵگای ساسانی په‌روه‌رده‌ی هزری جه‌سته‌یی بكرێن .ڕه‌وشی سیاسی ده‌وڵه‌تی ساسانی پێویستی به كه‌سانی به بڕوا و ئازا بووه تاوه‌كو بتوانن خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن وهه‌روه‌ها فاكته‌ری سروشتی جوگرافی وای ده‌خواست كه‌سانی خۆڕاگر و به توانا په‌روه‌رده بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی دژواری و سه‌ختی سروشت بگرن ، شێوازی په‌روه‌رده و فێركردن له ده‌وڵه‌تی ساسانی دوو جۆر بووه فێربوونی شازاده‌كان خوێندنی تایبه‌تی بووه، هه‌روه‌ها فێربوونی چینی گشتی . ئافره‌تانیش مافی خوێندنیان هه‌بووه .به شێوازێكی گشتی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن دوو قوناغ بووه ئه‌وانیش: أ.په‌روه‌رده و فێركردن له ماڵه‌وه منداڵانی ماڵباته خانه‌دان و ده‌سه‌ڵاتداران له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیه‌وه له ماڵه‌وه په‌روه‌رده ده‌كران . ماوه‌ی خوێندنی ماڵه‌وه تا ته‌مه‌نی حه‌فت ساڵی بوو،له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مامۆستای تایبه‌ت بوونه .به‌ڵام خانه‌واده‌ی چینی گشتی دایك و باوك ئه‌ركی په‌روه‌رده‌و فێركردنیان له ئه‌ستۆ دابوو .كه فێری ئه‌خلاق و به‌ها به‌رزه‌كانیان ده‌كردن . ب. په‌روه‌رده و فێركردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌و قۆناغه‌دا منداڵ تاكو ته‌مه‌نی پازده ساڵی خه‌ریكی مه‌شق و په‌روه‌رده‌ی ئایینی ده‌بوو، كه هه‌ر له‌ناو ئاشتگا شوێنی په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌بووه . دواتر له قوتابخانه فێری نووسین ده‌بوو . منداڵه به‌رپرسه‌كان هه‌ر له‌ناو كۆشك ده‌یانخوێند . بابه‌تی ئایینی و ڕاڤه‌كانی ئا‌ڤێستا فێر ده‌كران ،دواتر له خوێندنی ناوه‌ندی فێری زانست و هونه‌ری تر ده‌بوون وه‌ك ئه‌ده‌ب و میژوو و ڕه‌وانبیژی و ئه‌سپسواری وتیر هاوێژی و مۆسیقا و ئه‌ستێرناسی به‌شێك بوو له پرۆگرامی خوێندن . واتا گرینگی به‌هه‌ردوو لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و هزری ده‌درا. مه‌به‌ستی په‌روه‌رده و خوێندن چه‌ندان ئامانجی له خۆ گرتبوو ، له‌وانه نه‌ته‌وه‌سازیی ، ڕه‌وشت و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌ت.
Topik & Kata Kunci
Penulis (3)
Kalthoma Abdulwahid
Arsan Rasheed
عماد عبدالقادر بریفكانی
Akses Cepat
PDF tidak tersedia langsung
Cek di sumber asli →- Tahun Terbit
- 2021
- Sumber Database
- DOAJ
- DOI
- 10.26436/hjuoz.2021.9.3.702
- Akses
- Open Access ✓